کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ی کاربه‌ده‌ستانی شه‌ش وڵاتی زل هێزی جیهان له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی کێشه له سه‌ری ناو‌کی ئه‌و وڵاته، وا چاوه‌ڕوان کراوه که پێشنیاری که‌مکردنه‌وه‌ی هێندێک گه‌مارۆیان له سه‌ر ئێران بهێنه گۆڕێ، ئه‌گه‌ر بێت و ئێران په‌سندی بکات ده‌ست له چالاکی پیتاندنی یورانیۆمێی هه‌ڵبگرێت.
سه‌لاح بایزیدی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت، به‌پێی کوبوونه‌وه‌کانی پێشوو سه‌باره‌ت به ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئهستانبووڵێ، به‌غدا و ژێنێف پێی وانیه ئێران ئه‌و جاره‌ش واز له مه‌سه‌له‌کانی ناو‌کی بهێنێت.
به‌ڕێز بایزیدی ئاماژه به ئه‌وه‌ش ده‌کات که کێشه‌کانی نێوخۆیی ده‌سه‌ڵات، باری خراپی ئابووری و خۆتێکهڵ کردنی ئێران له کێشه‌کان له سوریا و لوبنان وای کردوه ئێران بکه‌وێته دۆخێکی ئاسته‌مه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ناوبراو ده‌ڵیت بۆیه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانیت له ده‌ره‌وه له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ڕێک بکه‌وێت، ئه‌وه نا‌توانیت خۆی له نێوخۆدا سه‌قامگیر بکات.