ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان قایل بوون وتووێژی دیکه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش پاش دوو ڕۆژ له وتووێژی ئه‌رێنی که هیچ ئه‌نجامێـکی گه‌وره‌ی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
پاش کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شـاری ئه‌لمائاتی کازاخسـتان، سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێژکاری ئێران گوتی دوایـین پـێشـنیاره‌کانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی وڵاتانی به P5+1 ناسراون زیاتر له هه‌وڵه‌کانی پـێشـتر ڕاستبینانهتر بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی( ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسـا، ڕووسیا، چین و ئه‌ڵمانیا) له وتووێژه‌کانی ئه‌م دوایـیه پـێشـنیاری سووککردنی سـزاکانیان بۆ سه‌ر ئێران کردووه ئه‌گه‌ر بێت و قایل بـبێت هه‌ندێـک له چالاکیـیه‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕابگرێت.
کاثرین ئاشتون به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌که خوازیاره وتووێژکا‌رانی ئێرانی به ئه‌رێنیـیانه سه‌یری ئه‌م پـێشـنیاره نوێـیه بکه‌ن.
لایه‌نه‌کان نیازیان هه‌یه مانگی داهاتوو له‌سه‌ر ئاسـتی شـاره‌زایان له شـاری ئسـته‌نبوڵی تورکیا له‌م باره‌یه‌وه وتووێژ سـازبکه‌ن.