کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـلانێـکی ئاشـتی خستووه‌ته ڕوو که تیایدا پـێشـنیار ده‌کات هێزه‌کانی په‌که‌که له مانگی سێـیه‌وه ئاگربه‌سـت ڕابگه‌یه‌نن و له وه‌رزی هاویندا ده‌ستبکه‌ن به کشـانه‌وه له تورکیا.
بوله‌ند ئارنچ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NTV تورکی گوتی ئۆجه‌لان نامه‌ی ناردووه بۆ پارتێـکی کوردی و فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که، تیایدا داوایان لێ ده‌کات هێزه‌کانی په‌که‌که له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له 21 ی مانگی سێ هێرشه‌کانیان ڕابگرن. گوتیشی هه‌وره‌ها ئۆجه‌لان خوازیاره له ده‌وروبه‌ری مانگی حه‌وت و هه‌شت په‌که‌که چه‌که‌کانی دابنێت و ده‌ستبکات به کشـانه‌وه له تورکیا.
په‌رله‌مانتار نه‌زمی گور به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) نامه‌یه‌کی 20 لاپه‌ڕه‌یی له ئۆجه‌لانه‌وه پـێـگه‌یشـتووه که تیایدا باسی له پـلانی ئاشتیـیه‌که‌ی ده‌کات.
نه‌زمی گور ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ده‌قی کۆتایی پـلانی ئاشـتیـیه‌که پاش ئه‌وه ده‌بێت که بۆچوون و پـێشـنیاره‌کانی به‌ده‌په و لایه‌نه‌کانی دیکه‌شی تیادا داده‌نرێت.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکی و چه‌ند میدیاکی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئۆجه‌لان بیه‌وێت له 15 ی مانگی هه‌شـتدا هێزه‌کانی په‌که‌که بکشێنه‌وه، واته له سـاڵڕۆژی هه‌ڵگیرسـاندنی خه‌باتی چه‌کداری په‌که‌که، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1984 ده‌سـتیپـێـکرد.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌شڵێت ئۆجه‌لان داوای له به‌ده‌په و په‌که‌که کردووه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا وه‌ڵامی نامه‌که‌ی بده‌نه‌وه.