له پاش جۆرێك له نزیکبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵه دیبلۆماسیـیهکان و دانوستاندنه‌کانی نێوانیان، ده‌شێت بگوترێت بۆچی گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی کورددا هات که له ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی کوردی یان چمکێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گوتبویان پـێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ مالیکـیدا مه‌حاڵه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له مالیکی دابوو.
ڕۆژنامه‌وان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی به‌ڕێز که‌مال ڕه‌ئووف ده‌ڵێت به‌داخه‌وه ئه‌م جاره‌ش سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌وت و داهاتی نه‌وتیان خستۆته پـێش کێشه سیاسیه سهرهکیـیهکاندا.
ناوبراو ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کانی سونه‌کان ڕۆڵی بینیوه له بارودۆخه‌که‌دا.