پێنجشه‌ممه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ستراتێژیک و ناونه‌ته‌وه‌یی له واشنتن کۆڕێکی بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق فالح فه‌ییاز ساز دا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێڕاق له پاشه‌ڕۆژدا.
فه‌ییاز باسی گرفته‌کانی ڕووبه‌ڕووی عێڕاقن کرد و گوتی بۆ نمونه بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری که گوتی ئاکامی کاردانه‌وه‌یه به مه‌سه‌له‌ی تایفی و هه‌روه‌ها باسی کرد که چۆن ئه‌لقاعیده هه‌وڵی داوه کاریگه‌ری له ناوعێڕاقدا هه‌بێت و کاتی خۆی عێڕاقی گه‌یانده سه‌ر لێواری شه‌ڕی تایفی و ناوخۆ.
ئه‌و باسی ده‌ستکه‌وته‌کان و هه‌روه‌ها پێشوه‌چوونه‌کانی عێڕاقی کرد له بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی وزه که سه‌رمایه‌دانه‌رانی جیهانی بۆ خۆ ڕاکێشاوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکاو عێڕاق له پاش ده‌رچونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له کۆتایی 2012، فه‌ییاز گوتی له ئاستی مڕۆڤی دان له ئاکام قوربانیدانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا.
سه‌باره‌ت به باری سوریا، ئه‌و گوتی کاریگه‌ری به‌سه‌ر عێڕاقدا هه‌یه و "ئێمه هێزێکی زۆرمان له‌سه‌ر سنور جێگیر کردووه و به هاوکاری ئه‌مه‌ریکا ڕێگه نادێن به شیانی گواستنه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی بۆ عێڕاق."
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران و ئه‌وه‌ی که عێڕاق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ندا هه‌یه، گوتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێران، هه‌ڵوێستمان وه‌ک هی ئه‌مه‌ریکایه و دژی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکین و دژی دهستێوهردانین(له کاروباری وڵاتانی تر).
ئه‌و گوتی هه‌ڵکه‌وتی جوگرافی و نزیکی ئایینی کاریگه‌ریان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی عێڕاق و ئێران‌دا هه‌یه.
پرسیار له ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاق کرا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئانکارا و به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌و داوای له یاسین مه‌جید ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق(له دانیشتنه‌که دا ئاماده بو) کرد وڵامبداته‌وه.
یاسین مه‌جید گوتی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و ئانکارا به دوو قۆناخ‌دا تێپه‌ڕیون: پێش ده‌رچونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق و پاش ده‌رچونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له ئاستێکی باش‌دا بون به‌ڵام دواتر گۆڕانێکی له‌ناکاو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئانکارا به‌رامبه‌ر به به‌غدا بهدیکراو سه‌ره‌ک وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ستیان کرده سه‌ر هێرشکردنه سه‌ر که‌سایه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق و وای لێهات ده‌تگوت تورکیا پارتێکی سیاسیه له ناو گۆڕه‌پانی سیاسی عێڕاقدا. ئه‌و گوتی گوتاری تورکیا لایه‌نی تایفی به‌خۆوه گرت و تورکیا ده‌ستی به په‌ره پێدان به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له لایه‌نی سیاسی، ئابوری، بازه‌رگانی و ئاسایش‌دا کرد.