به‌ر له نوێژی هه‌ینی ده‌یه‌می جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی پارێزگا سـووننه‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ ئاشـکرای کرد که ئه‌مڕۆ دادگایه‌کی عێراق فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ڕافع عیسـاوی وه‌زیری دارایی و سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رۆکی کوتله په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی لیستی عێراقیـیه‌ی ده‌رکردووه، به تۆمه‌تی هاندانی توندوتیژی که ماده‌ی چواری تیرۆر ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێسـتا ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ی لیستی عێراقیـیه‌وه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕافع عیسـاوی به په‌له گه‌یشـتووه‌ته پارێزگای ئه‌نبار و له به‌رده‌م خۆپـیشـانده‌راندا، نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
له میانه‌ی خۆپـیشـاندانهکدا دروشمی " هه‌موومان له‌گه‌ڵتاین ڕافع" ده‌گوترایه‌وه، ڕافع عیسـاویش لای خۆیه‌وه گوتی " ئه‌وانه‌ی ڕوویان ڕه‌ش بوو له حکومه‌تدا، به ده‌سـتی خۆیان ئه‌م شهرمهزاریـیهیان دروسـتکردووه."
پاشـان گوتی " شهرفێـکی گه‌وره‌یه بۆ عیسـاوی له حکومه‌تێـکدا نه‌بێت که ئامانجی سـتهمکردن بێت له ڕه‌شوڕووتانی وڵاته‌که‌ی. هه‌ر که‌سیش نوێنه‌رایه‌تی ئێوه ده‌کات بێ بهریـیه له ئێمه ئه‌گه‌ر چیتر له‌و حکومه‌ته‌دا بمێنێته‌وه."
هاوکات ماڵی سه‌لمان جومهیلیش سه‌رۆکی کوتله‌ی عێراقیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له ئێسـتادا له لایه‌ن هێزێـکی تایبه‌تی سه‌ر به سوپای عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆش له پارێزگای دیاله که به زۆرینه دانیشـتوانه‌که‌ی سووننه مه‌زهه‌بن، له چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی ئه‌و شـاره‌دا له لایه‌ن گرووپی عهسـائب ئه‌هل ئه‌لحه‌قه‌وه، خێزانه سـووننیـیهکان ئاگادارکراونه‌ته‌وه که‌وا له ماوه‌ی 48 کاژمێردا ماڵه‌کانیان بهجێبهێڵن، به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌وه هێرشیان بکرێته‌سه‌ر.
له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غدای پایته‌ختیش له‌و جێگایانه‌ی که دانیشـتوانه‌که‌ی زۆرینه سووننه مه‌زهه‌بن، سوپای موختار هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتنیان لێ ده‌کات، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی حه‌ی جیهادا.
ئه‌م دوو گرووپه چه‌کداره‌ش شیعه مه‌زهه‌بن و به لایه‌نی توندڕه‌وی ئه‌و مه‌زهه‌به داده‌نرێن.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆش له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی به‌غدا هێزێـکی زۆری سـوپای عێراق بڵاوه‌یان پـێـکراوه و مزگه‌وته سـووننهکانیش له ترسی خۆپـیشـاندان گه‌مارۆ دراون و له هه‌ندێـک ناوچه وتاربێژ و ڕۆژنامه‌نووس و خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتگیرکراون. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی هاتووچۆی سه‌ره‌کی نێوان پارێزگا سـووننهکانیش داخران.