کاربه‌ده‌سـتان له پارێزگای موسڵ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی موشه‌کێـکی جۆری سکۆدی ڕووسی که له سوریاوه هه‌ڵدرابوو به‌ر ناوچه‌یه‌کی پارێزگاکه‌یان که‌وتووه.
ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ موشه‌کێـک که له سوریاوه هه‌ڵدرابوو به‌ر یه‌کێـک له گونده‌کانی شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر که‌وتووه و چاڵاێـکی به قوڵایی 3 مه‌تر دروسـتکردووه، به‌ڵام خۆشـبه‌ختانه زیانی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌لنوجه‌یفی داوای له حکومه‌تی عێراق کرد، له‌و باره‌یه‌وه ناڕه‌زایـیه‌کی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی سوریا بکات.
عهبدولعال عه‌باس قایمقامی ته‌له‌عفه‌ریش لای خۆیه‌وه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت موشه‌که‌که که‌وتووه‌ته خاکی عێراقه‌وه له ناوچه‌یه‌ک که ده‌که‌وێته نێوان شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاجه‌وه.
قه‌حتان سـامی گوته‌بێژی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌ویش ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه ئاسایشیـیه‌کان پـشـتڕاستیان کردووه‌ته‌وه موشه‌که‌که ڕووسی بووه.