دادگایه‌كی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رافیع عیساوی، وه‌زیری دارایی عێراقی ده‌ركردوه. هه‌روه‌ها رافیع عیساویش له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی شاری رومادی ئه‌نبار ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند.
له‌سه‌ر کاردانه‌وه و کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوه له عێراق و هه‌رێمه‌که‌دا، دکتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌له‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی شتێکی باشه ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردی بتوانێت ڕۆڵێک ببینێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق به مه‌رجێک پێش ئه‌وه ڵێکۆڵینه‌وه بکات و به وردی بزانێت که تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتووده‌بێت، به‌ڵام کێشه‌کانی خۆی له پێشدابێت و بتوانێت له‌و کاره‌ی که ده‌یکات، کێشه‌کانی خۆشی بخاته پێش چاو و جێبه‌جێـیان بکات، چونکه چه‌ند ساڵه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌کراون و ماونه‌ته‌وه.