کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا کۆنترۆڵی ده‌روازه‌یه‌کی سنووریـیان له‌گه‌ڵ عێراقدا گرتووه‌ته‌وه ده‌ست که له لایه‌ن چه‌کدارانی ئیسلامیـیه‌وه دهسـتیبهسهرداگیرابوو.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت پاش که‌متر له 24 کاژمێر له‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به جه‌بهه‌ت ئهلنوسرهوه و که‌تائیب ئه‌لفاروق و ئه‌حرار ئه‌لشام ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی ئهلیهعربیـیه له سـنووری پارێزگای حه‌سه‌که‌دا، هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان کردووه‌ته‌وه سه‌ریان و ده‌روازه‌که‌یان لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که گوتی هاوکات هه‌ر له حه‌سه‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت له به‌رده‌می هێزه کوردیـیه‌کاندا له شـارۆچکه‌ی تربهسپـی کشـاونه‌ته‌وه و ئێسـتا ئه‌و شـارۆچکه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کاندایه.