له میانه‌ی خۆپیشاندانێکی دژ به بڕیاری حکومه‌ت بۆ گۆڕینی ڕێگای ئاو بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه له ناوه‌ندی ئێران پێکدادان له نێوان سه‌دان وه‌رزێر و پۆلیس ڕوویدا.
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت وه‌رزێره‌کان له ناوچه‌ی وارزانێ له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بۆرییه‌کی ئاویان شکاندووه که ئاو له ڕووباری زایهندێوه ده‌بات بۆ پارێزگای یه‌زد. وه‌رزێره‌کانی ئه‌سفه‌هان ده‌ڵێن خۆیان ئاویان ده‌وێت به‌هۆی وشکه ساڵییه‌کی زۆره‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی نیمچهڕهسمی مهر له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند وه‌رزێره‌کان قائیل بوون به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا وتووێژ ده‌ستپێبکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌یانه.
پێکدادانه‌که له میانه‌ی خۆپیشاندانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا. چه‌ند که‌سێکیش بریندار بوون.