وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جون کێری ڕۆژی هه‌ینی له کاتی سه‌ردانی تورکیادا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵایی ئه‌م وڵاته کرد. له کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوود ئۆغڵو، کێری ناڕازی بونی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند به تێبینیه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌ردوغان که له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا گوتبوی "زایۆنزم تاوانێـکه له دژی مرۆڤایه‌تی." کێری گوتی ئه‌مه هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڵۆزده‌کات.
سه‌عید وهروژ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری'بیر' له دیاربه‌کر و ئیبراهیم گوچوکلو نوسه‌ر و لێکوله‌ر نه‌رخاندن له‌م دیداره و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ناوچه‌که ده‌که‌ن.
ڕێزدار وهروژ ده‌ڵێت له دیداره‌کاندا باسی چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ کران له ناویاندا باری سوریا و ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها تێبینیه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ئهدوغان سه‌باره‌ت ب زایۆنزم. سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌کانی له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له هه‌رێمه‌که ڕووبه‌ڕووی تورکیان که ده‌خوازێت ببێت به هێزێک له ناوچه‌که، گوچوکلو ده‌ڵێت ئاسته‌نگی زۆر هه‌ن وه‌ک ئێران، حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌وڵه‌تی فیدرالی ئێراق و هه‌روه‌ها پرسی کورد‌و کوردستان که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌مه له چوارچێوه‌ی مافی ناونه‌ته‌وه‌ییدا چاره‌سه‌ر نه‌کات ده‌بێته ئاسته‌نگ بۆی.