ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چه‌ند بۆمبێـک له ناوچه‌ی جیاجیای زۆرینه شیعه‌ی عێراقدا ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه.
خوێناوی‌ترین هێرشیان له ناوچه‌ی حوسه‌ینیـیه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بوو، کاتێـک سێ بۆمبی لاڕێ به دوای یه‌کدا ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا 3 هاوڵاتی سیڤیل و پـۆلیسێـک کوژران و 11 که‌سی دیکه برینداربوون، له‌وانه سیانیان پـۆلیسن.
له ناوچه‌ی عوتیفیـیهی باکوری به‌غداش، بۆمبێـک که به ئۆتۆمبیلی سهربازێـکهوه کرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه، سه‌ربازه‌که‌ی کوشـتووه.
له شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌کی نێوان هه‌ردوو مه‌زاری گه‌وره‌ی شیعه‌کاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 3 که‌س. سه‌ره‌تا وه‌ها بڵاوکرایه‌وه ئهندازیارێـک که له کۆمپانیایه‌کی بیناسـازی له پـرۆژهیهکدا له‌وێ کاری ده‌کرد، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عومران به‌رپـرسی ڕاگه‌یاند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی که‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی گولـله خومپاره یان گولـله تۆپـێـکی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن بووه کاتێـک کاری هه‌ڵکۆڵین له شوێنی پـرۆژهکهدا کراوه.