جوێن له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئاماده‌یی هه‌یه و هاوبهشیهکهشی له بوونی ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژانه‌ی به جوێن ناودێر ده‌کرێن ده‌ربڕینی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕێبوار سیوه‌یلی ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی فه‌لسه‌فه له زانکی سه‌ڵاحه‌دین وتارێکی شیکاری نوسی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی جوێن و له ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک بڵاوی کرده‌وه.
سیوه‌یلی ده‌ڵێت دیارده‌ی جنێو هه‌ست و نه‌ست تیایدا به‌شدارن و له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌شدا جنێودان جیاوزی هه‌یه و هه‌روه‌هاش شێوازی جنێودان له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی مێژوویی گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، وه ده‌شڵێت هه‌ندێک جوێن هه‌ن بۆ نمونه له کلتوری کورده‌واریدا به خراپ سه‌یر ده‌کرێن به‌ڵام له‌وانه‌یه له شوێنێکی تری ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا جۆرێکی تر بێت له ستایش کردن و له به‌رامبه‌ریشدا سوپاس بکرێیت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر جنێو ڕووبه‌ڕووی ئاسمان یان زه‌وی ببێته‌وه چ جۆره جیاوازیه‌کی ده‌بێت له کاریگهریهکهیدا؟ ڕێبوار سیوه‌یلی ده‌ڵێت جنێودان به ئاسمان یان به زه‌وی وه‌ک نیشتیمان ده‌چێته خانه‌ی جوێندان به پیرۆزیه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له ڕووی کاریگه‌ریه‌وه جیاوازی ده‌بێت چونکه جنێودان به ئاسمان له هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکاندا کێشه‌ی ئاڵۆز به‌دوایخۆیدا دێنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: