یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی هه‌میشه ده‌کرێن ئه‌وه‌یه ئایا عێراق به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه ده‌گرێت که تێی که‌وتووه.
ئه‌نجامه‌کان چۆن ده‌بن؟ ئایا به‌رده‌وامی بێ متمانه‌یی به یه‌کدی له نێوان لایه‌نه‌کاندا سنوره‌کانی عێراق ده‌گۆڕێت؟
کێ له‌مڕۆدا ده‌توانێت ببێته فریادڕه‌س بۆ چاره‌سه‌رکردن؟ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر هه‌بێت ئایا ده‌بێته چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ، یان هه‌ر ده‌بێته چاره‌سه‌ریه‌کی کاتیانه بۆ ڕاییکردنی کاره‌کان و هیچی تر.
زۆرێک له‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق ڕووبه‌ڕووی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌بنه‌وه، جا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا مالیکی کێشه‌ی سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌یه یانیش ئایا مالیکی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی ئاڵۆزی ئه‌م وڵاته بکات که ده ساڵه له دیکتاتۆریه‌ت ڕزگاری بووه.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ، مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی ڕاڤه‌ی ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی عێراقی لێوان لێو له قه‌یران و عێراقی به شه‌ڕ وێرانبوو ده‌که‌ن.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌م مێزگرده‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: