ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆشـکی په‌رله‌مانی عێراق ئۆسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له باره‌ی بارودۆخی ئێسـتای عێراق و دواپـێشـهاتی وڵاتی سوریاوه سـازیکردبوو، نوجه‌یفی ڕایگه‌یاند هیچ ئومێدێـکی نیـیه به‌وه‌ی بتوانرێت به‌م نزیکانه قه‌یرانی وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ربکرێت.
ڕاشیگه‌یاند هه‌تا ئێسـتا حکومه‌ت هیچ کام له داواکاریـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆپـیشـانده‌رانی جێبه‌جێ نه‌کردووه و هێشـتا هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری هاوڵاتیـیان و ئه‌شـکه‌نجه‌دانی زیندانیـیه‌کان به‌رده‌وامه. هاوکات پـشـتیوانی خۆشی بۆ ئه‌و داواکاریـیانهی خۆپـیشـانده‌ران دووپاتکرده‌وه که له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوردا جێـیان بووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی ئه‌لعێراقیـیه، ئوسـامه نوجه‌یفی له کۆنگره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند، بۆچوونێـک له نێو پـێـکهاته‌ی ئیتلافی عێراقیـیه‌دا دروسـتبووه که به‌رده‌وامبوون له ناو حکومه‌تدا سوودی نیـیه، بۆیه به دوری نه‌زانی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ک وه‌زیری دیکه ده‌سـت لهکاربکشێنـنهوه.
له به‌شێـکی تری کۆنگره‌که‌یدا نوجه‌یفی ڕایگه‌یاند پـێویسـته له‌سه‌ر عێراق دور بێت له قه‌یرانی ده‌ره‌کی و به تایبه‌ت بارودۆخی سوریا.