ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی کردووه سه‌باره‌ت به شیانه‌کانی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ده‌ڵێن به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێران موحه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پێشوی ئێرانیان وه‌ک کاندید بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که ده‌ستنیشانکردووه.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه سۆران پاڵانی له‌وبڕوایه‌دایه پێکهاته‌ی ڕیفۆرمخوازان له ئێران‌دا دووچاری په‌ڕته‌وازه‌یی بووه و ئه‌م ڕه‌وشه‌ش که ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی تیادایه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ره‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌یدات به‌رابه‌ر نابن و ڕیفۆرمخوازان سه‌رناکه‌ون له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی پێگه‌ی خاته‌می له ڕووی سیاسیه‌وه لاوازه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت دوو لایه‌ن هه‌ن، یه‌که‌میان که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵکه له ئێران و دووه‌میشیان به‌هێزی پێگه‌ی کۆنه‌پارێزانه وه‌ها ده‌کات کاندیدیکی وه‌ک موحه‌مه‌دی خاته‌می ده‌رفه‌تی زۆر که‌م بێت له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: