وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران نه‌یتوانیوه نیگه‌رانیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌ڵێت تاران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فرتوفێڵ و دهسیدهسی پـێکردن.
جۆزێڤ ماکمانووس سه‌رۆکی شـاند‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاژانسه‌که‌دا له ڤیه‌نـنا گوتی ئێران له بری ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات ڕێگه‌ی ورووژێنه‌ری زیاتری گرتووه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ناکرێت وه‌ک شتێـکی ئاسایی قبوڵبکرێت.
پاشـان ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی زیاتر ئێران له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه گۆشه‌گیربکرێت و هه‌روه‌ها گوشـاری بخرێته‌سه‌ر.
پـێشـتر ڕۆژی دووشه‌ممه یووکیا ئامانۆ سه‌رۆکی IAEA گوتی به‌بێ هاوکاری ئێران، پـشـکنهرهکانی ناتوانن بیسه‌لمێنن که‌وا هه‌موو که‌ره‌سـته ناوه‌کیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ کاری ئاشـتیـیانه‌یه.
ئێران ڕه‌تی ده‌کاته‌وه هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشتیـیانه‌یه.