کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی لێـدان به چه‌کی ناو‌کی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی سـازده‌دات بۆ په‌سه‌ندکردنی سـزایه‌کی نوێی توندتر به‌سه‌ر کۆریای باکوردا، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی مافی خۆیه‌تی هێرشی ناو‌کی دهسـتوهشـاندن له دژی باره‌گای تاوانکار پـیاده‌بکات، که ئاماژه‌یه‌که بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنه له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه کارێـکی پـێویسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌دایه جه‌نگێـکی ئه‌تۆمی به‌رپابکات.
شایه‌نی گوتنه کۆریای باکور له‌م دوایـیانه‌دا په‌ره‌ی به بواری ناو‌کی و پـرۆگرامی موشه‌کی خۆی دا، به‌ڵام بڕوا ناکرێت ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت موشه‌کی مه‌ودا درێژ بهاوێت به کڵاوه‌ی ناوکیـیه‌وه.