عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و گوتی پـێشـنیاری هیچ جۆره دانهواندنێـکیان نه‌کردووه له وتووێژه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابروو، ئه‌وه‌ی له شـاری ئه‌لمائاتی کازاخسـتان له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌م لێـدوانه‌ی خامه‌نه‌ئی که له ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێرانه‌وه ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یه له پاش وتووێژه‌کاندا له لایه‌ن گه‌وره ڕابه‌ری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ربچێت.
خامه‌نه‌ئی له وتاره‌که‌یدا گوتوویه‌تی " وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ شتێـکیان نه‌خستووه‌ته ڕوو که به دانه‌واندن دابنرێت، به‌ڵام هه‌تا ئاستێـک دانیان به مافه‌کانی ئێران‌دا ناوه."
گوتووشیه‌تی "بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆیییانمان بۆ ده‌ربکه‌وێت، با چاوه‌ڕێی گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کان ببین."
بڕیاره مانگی داهاتوو هه‌ر له کازاخسـتان گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کان به‌ڕێوه‌بچن.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ئه‌و وتووێژانه‌یان به ئه‌رێنی ناودێرکرد که له نێوان ئێران و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسـا، چین، ڕووسیا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له کازاخسـتان سـازکران.