ئه‌ندامان له هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ وڵاته‌که‌یان.
ئه‌ندامه‌کان که له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردنه‌وه لێـدوانیان بۆ ڕۆیته‌رز دابوو، گوتوویانه ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه درا که ڕیاز ئهلحیجاب سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی سوریا، ئه‌وه‌ی بۆ ئوردن ههڵاهات، کاندیدکردنی خۆی بۆ پـۆسته‌که کشـانه‌وه.
هه‌رچه‌نده حیجاب یه‌کێـک بوو له‌وانه‌ی شیانی زۆری هه‌بوو پـۆسته‌که بگرێته‌ده‌ست، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه ئیسلامی و لیبراڵه‌کانی هاوبه‌ندیـیه‌که بوویه‌وه. ده‌ڵێن پـێشـتر سه‌ر به ڕژێم بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌کان له نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا که قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێو هاوبهندیـیهکهیه، ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نه‌که 3 که‌سی بۆ پـۆسته‌که پـێشـنیارکردووه، ئه‌وانیش:
سـالم ئه‌لموسڵه‌ت که ڕێبه‌رێـکی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریایه و له ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه له که‌نداو کاری کردووه.
ئوسامه قازی، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له ئابوری و سه‌رۆکی ده‌سته‌یه‌ک که له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه پـێـکهێنراوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری سوریا له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د.
بورهان غهلیون، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له بواری کۆمه‌ڵناسی و سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی سوریا بووه.