سه‌رۆکی کۆریا باشور پارک گیوون هیێ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نیگه‌رانی و مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی کۆریای باکور ده‌یانکات.
خانم پارک له وتارێـکیدا له ئاکادیمیایه‌کی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی گوتی ئه‌و به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆریای باکوردا ده‌کات. گوتیشی ڕه‌وشه‌که له ئێسـتادا زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌م تێبینـیانهی خانم پارک ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که کۆریا باکور گوتی پهیمانـنامهکانی شه‌ڕ ڕاگرتنی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و هێڵه ته‌له‌فونه گه‌رمه‌ی له نێوانیاندا بۆ کاتی ته‌نگه‌تاوی هه‌یه ده‌بچڕێنێت.
حکومه‌تی کۆریای باکوریش ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی کرد دوابه‌دوای بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که تیایدا سـزای نوێ به‌سه‌ریدا سه‌پاند له به‌رامبه‌ر تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی. بڕیاره‌که له لایه‌ن چینیشه‌وه په‌سه‌ندکرا که هاوپه‌یمانێـکی دێرینی کۆریای باکوره.