ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی مانگرتن و خۆپـیشـاندانه‌کانی گۆڕه‌پانی ئه‌حراری شـاری موسڵی باکوری عێراق پـێـکدادان له نێو خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش ڕوویاندا و له ئاکامدا 1 که‌س کوژراوه و 6 ی دیکه برینداربوون.
پـێـکدادانه‌که له ئه‌نجامی ده‌سـتگیرکردنی شێخ حسێن ئه‌لعبێد که‌وته‌وه که یه‌کێـکه له ڕیش سـپـیانی خێڵی جبور.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان پاش ده‌سـتگیرکردنی شێخ حسێن به تاوانی تێرۆر، خۆپـیشـانده‌ران که‌وتنه به‌ردبارانی هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا به گولـله وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش ڕێگه‌یان له ئه‌مبوڵانسه‌کان گرتووه برینداره‌کان بگوێزنه‌وه.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ، ڕاسـته‌وخۆ ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه دا و تیایدا گوتی هێزه‌کانی ئاسایش شۆفێرێـکی ئه‌مبوڵانسیان ده‌سـتگیرکردووه و هه‌روه‌ها وێنه‌گرێـکی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌شید که ڕووماڵی ڕووداوه‌که‌ی ده‌کرد له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه لێی دراوه و پاشـان ده‌سـتگیریان کردووه.