ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێ له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به ڕۆژی جیهانی خانمان دیاریکراوه که وه‌ک بۆنه‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانرێت بۆ یادکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان له بواری مافه‌کانی خانماندا له ته‌واوی مێژوودا.
ئه‌م بۆنه‌یه له هه‌موو وڵاتیکدا مه‌ڕاسیمی تایبه‌تی بۆ ده‌گێڕدرێت به شێوه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش له هه‌موو یادکردنه‌وه‌کاندا داواکردنی ڕاگرتنی هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌کانه دژ به خانمان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌های مه‌زه‌نده کردووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی ژنان و کچان ڕووبه‌ڕووی جۆره‌کانی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆکی به‌شی کاروباری خانمان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (میشێل باچلین) ده‌ڵێت ئیدی به‌سه و نابێت جیاوازی کردن و توندوتیژیه‌کان دژ به خانمان له سه‌ده‌ی 21دا جێی هه‌بێت.
دکتۆر چۆمان هه‌ردی، چالاکوانی مافه‌کانی خانمان ده‌ڵێت یه‌کێک له پرسه گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه لایه‌نه به‌رپرسه‌کان و به‌شێکیش له خه‌ڵک پێیان وایه به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی و داکۆکیکردن له ژنان و مافه‌کانی ته‌نها له ئه‌ستۆی ئه‌و چالاکوان و ڕێکخراوانه‌دان که داکۆکی له خانمان ده‌که‌ن، وه ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش دیدێکی هه‌ڵه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که.
دکتۆر هه‌ردی ده‌شڵێت ڕاسته ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی خانمان ده‌که‌ن کاریان کردووه و هه‌نگاوی باشیش نراون به‌ڵام ئه‌م ڕێکخراوانه نه‌یاتوانیوه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو متمانه‌ی خانمان به‌ده‌ست بێنن و وه‌ک ده‌ڵێت به‌ره‌نجامێکی ئاساییه له ده‌مێکدا له‌ناو کۆمه‌ڵگادا متمانه‌کردن ئاماده‌یی نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر چۆمان هه‌ردی ئاماژه‌ش به ڕۆڵی ڕۆشنبیران و ڕوناکبیران ده‌کات و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه ڕۆڵی پیاوانی ڕۆشنبیر له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بۆ دۆسێی خانمان که‌مته‌رخه‌من و زیاتر گرنگییان داوه به مه‌سه‌له سیاسییه‌کان.
له‌سه‌ر ئاین و دۆسێی خانمان ، دکتۆر چۆمان هه‌ردی وه‌ها باسی ده‌کات که لێکدانه‌وه‌ی زۆر بۆ ئایین ده‌کرێت و له یه‌ک کاتدا ده‌توانرێت لێکدانه‌وه‌ی لێبراڵی و رادیکاڵیشی بۆ بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: