ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که چاودێری سنوری سوریا ده‌که‌ن ده‌ڵێن 21 ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که چه‌ند ڕۆژێکه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاوه ڕفێنرابوون ئازاد کراون و ڕاده‌ستی حکومه‌تی ئوردن کراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئاشتی پارێزه‌کان، که هه‌مویان فلیپینی بوون، له ڕۆژی شه‌ممه براون بۆ سنوری ئوردن و له‌وێ ڕاده‌ستی کاربه‌ده‌ستان کراون.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند کاره‌کانیان بۆ ئازاد کردنی ئاشتی پارێزه‌کان ڕێکخستبوو که له گوندی جهملای نزیک به‌رزاییه‌کانی گۆلان بوون. ئه‌وان له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵدوانی سوری که خۆیان به شه‌هیدانی یه‌رموک ناساندووه ڕفێنرابوون.
ئه‌م ئاشتی پارێزانه به‌شێکن له هێزه‌کانی که چاودێری سنوری نێوان سوریا و ئیسرائیل ده‌که‌ن له به‌رزاییه‌کانی گۆلان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و فلیپین زۆر به توندی ڕه‌خنه‌یان له‌و ڕفاندنه گرتووه.