دادگایه‌کی میسڕ سزای مه‌رگی بۆ 21 که‌س په‌سه‌ن کردووه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ئاژاوه کوشنده‌که‌ی ساڵی ڕابوردووی که له میانه‌ی یارییه‌کی تۆپی پێدا ڕوویدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دادگاکه سزای زیندانی هه‌تا ههتایشی دا به‌سه‌ر 5 که‌سی دیکه‌دا و 19 که‌سیش سزی زیندانی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌متر دران و 28 که‌سیش ئازاد کران.
له مانگی 1 ی ڕابوردوو ڕاگه‌یاندنی سزای مه‌رگ بۆ ئه‌و 21 که‌سه بوو به‌هۆی پێکدادان له نێوان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سزاکه دراون و پۆلیسه پاسهوانهکانهی ئه‌و زیندانه‌ی که تاوانباره‌کانی تیادان. له‌و پێکدادانه‌دا 30 که‌س کوژران و ژماریه‌ک که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئاژاوه‌که‌ی له کاتی کۆتایی هاتن به یارییه‌کی تۆپی پێ له مانگی 2 ی ساڵی ڕابوردوو ڕوویدا بوو به‌هۆی کوژرانی زیاتر له 70 که‌س.