چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان گوشاری زیاتریان خسـتووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د و له ئێسـتادا ده‌سـتیان کردووه به هێرشێـک بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کیان له ناوه‌ندی وڵاته‌که. هاوکات له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجومه‌نێـکی ئاینی پـێـکهێنراوه به ناوی " ده‌سته‌ی شه‌رعی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا."
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ناوچه‌ی بابا عه‌مرۆی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش پاش سـاڵێـک له‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به زه‌بری چه‌که قورسه‌کانی له‌وێ وهدهرینابوون.
کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها گوتی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کان ئه‌نجومه‌نێـکی ئاینیـیان پـێـکهێناوه و وه‌ک له ڤیدیۆیه‌کدا له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌یان ماشێنی چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان به شه‌قامێـکدا ده‌ڕۆن و پاشـان له لای بینایه‌کدا گردده‌بنه‌وه و نووسینێـکی له‌سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه که له‌سه‌ری نووسراوه " الهيئة الشرعية في المنطقة الشرقية" . چه‌کداره‌کان هه‌روه‌ها دروشمیان پـێـیه ناوی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی توندڕه‌وی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه خراوه‌ته لیستی کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا که‌وتووه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.