سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی‌دا لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە نزیک بارەگای پۆلیسی قەزای دوبز به‌لای که‌می سێ که‌س کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون که زۆربریان خوێندکاری ئاماده‌یین.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی دوبز یه‌که‌مین ناوچه‌ی ته‌عریب کراوه و له ساڵی 1963 وه دێهاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌موویان ته‌عریب کراون و عه‌ره‌بێکی زۆری لێ نیشته‌جێکراوه که په‌یوه‌ندی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ ڕژێمه سته‌مکاره‌کاندا هه‌بووه.
له‌تیف ده‌شڵێت دوبز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که شوێنێکی زۆر ستراتیژیه هه‌م له‌به‌ر ناوچه‌که و هه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاره‌با و نه‌وتی تێدایه، وه‌ک پێویست له ڕووی ئاسایشیـیه‌وه نه‌پارێزراوه، به مه‌رجێک دوبز شارێکی گه‌شتوگوزاره.