کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له هه‌رێمی وه‌رده‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که‌سێـک به جلوبه‌رگی له‌شـکری ئه‌فغانیـیه‌وه 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشتووه و 7 ی دیکه‌ی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن 3 پـۆلیس و 2 ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌فغانی له هێرشه‌که‌دا کوژراون.
هاوکات له ده‌ره‌وه‌ی کابول، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی 2 که‌سی سیڤیلیان کوشت پاش ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبیله‌که‌یانه‌وه له ماشێنه‌کانیان نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتی سه‌ربازه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێـبکه‌ن داوایان لێـکردوون بوه‌ستن، به‌ڵام گوێـیان به داواکه‌یانه‌وه نه‌دابوو.
جێی ئاماژه‌یه زۆر جار که‌سـانی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوه‌وه له هێزه‌کانی ناتۆ نزیـک که‌وتوونه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.