وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سبه‌ی پارتی کرێکانی کوردستان ژماره‌یه‌ک له‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه‌ی پۆلیس که دیلن ئازاد بکات وه‌ک به‌شێک له‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ی له تورکیا ده‌ستیپێکردووه بۆ کۆتاییهێنان به نزیکه‌ی سی ساڵه‌ی یاخیبوونی کورد له تورکیادا.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌که‌که ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت له هێنانه ئارای متمانه له نێوان هه‌ردوو لای ناکۆکیه‌کاندا.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان تاک لایه‌نه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئانکه‌ره‌ش به‌رپرسێتی هه‌نگاونانی به‌رفراوان و گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆیه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
دکتۆر یوسف گۆران ده‌شڵێت ئێستا له تورکیادا ڕایه‌کی گشتی هاتۆته ئاراوه که کۆتاییهێنانی قه‌یرانی ناوخۆی وڵاته‌که کارێکی پێویسته.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌شڵێت به دووری نازانێت گۆڕان له ستراتیژیه‌تی په‌که‌که‌دا ببێته مایه‌ی گۆڕانێک له ڕووانینی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رامبه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: