ڕێكخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له نوێترین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا له‌پاش ده ساڵ له شه‌ڕی عێراق ئاماژه‌ی به پێشێلکاریه‌کانیش کردووه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای باسکردنی به‌کارهێنانی هێز له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌وه له پێناو مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا ، ئاماژه‌ش به پێشێلکاریش ده‌کات به‌رامبه‌ر به گیراوه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا و ڕه‌خنه‌ش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرێت.
ئاسۆس هه‌ردی، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م ڕاپۆرتانه به هێند وه‌ربگیرێن و کاریان له‌سه‌ر بکرێت بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان ده‌کرێن و ده‌شڵێت ئه‌و ڕاپۆرتانه متمانه پێکراون و له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری دروست داده‌ڕێژرێن.
ئاسۆس هه‌ردی ده‌شڵێت ڕاپۆرته‌کانی ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به هێند وه‌رده‌گیرێن، هه‌ربۆیه پێویسته کاربه‌ده‌ستانی کورد له بری به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرتانه، کار له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ئه‌و نمونانه بکه‌ن که له ڕاپۆرته‌کاندا باسکراون.
به‌ڕێز هه‌ردی ده‌ڵێت پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کێشه‌یه‌کی بونیادیه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌بوونی سه‌ره‌وه‌ری یاساوه که وه‌ک ده‌ڵێت له هه‌رێمی کوردسیانی عێراقدا بوونی نییه.
ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ، یه‌کێکه له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ چاودێری كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا وه ساڵانه ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئاسۆس هه‌ردی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: