له هه‌وڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکدا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، پارتی کرێـکارانی کوردسـتان 8 دیلی تورکی ئازادکرد.
ڕێوڕه‌سمه‌که له چیای مه‌تین له ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچکه‌ی ئامێدی به ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـارۆچکه‌که به‌ڕێوه‌چوو و دیله‌کان ڕاده‌سـتی شـاند‌ی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) کران.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌که بۆ ماوه‌یه‌ک دواکه‌وت به‌هۆی داوایه‌ک بۆ ئاماده‌نه‌بوونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له پـرۆسه‌ی ڕادهسـتکردنهکهدا، به‌ڵام دواجار به‌هۆی سووربوونی په‌که‌که له‌و باره‌یه‌وه، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌بوون.
دیله‌کان بریتیبوون له قایمقامێـک و چه‌ند سه‌رباز و پـۆلیسێـک که ژماره‌یه‌کیان بۆ زیاتر له سـاڵ و نیوێـک بوو ده‌سـتگیرکرابوون.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا فه‌رمانده‌یه‌کی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان گوتی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناوه له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراویان له ئیمرالی وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵه ئاشـتیـیانه‌ی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا. گوتیشی هیواداره پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌که به ئه‌نجام بگات.
شـانده‌که‌ی تورکیا له به‌رده‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند واژوی یاداشتنامه‌ی ڕادهسـتکردنهکهیان کرد که تیایدا هاتووه دیله‌کان له بارێـکی ته‌ندروسـتی باشـدان و هیچ ئه‌شـکه‌نجه نه‌دراون.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه سه‌لام باڵایی و خه‌جیجان فارقین هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک و دیاربه‌کر ڕاپـۆرتیان ناردووه.
بۆ بینینی چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڕێوڕه‌سمه‌که کلیکی ئێره بکه