هه‌فته‌یه‌کی تر له پاڵ ده هه‌فته‌ی پـێشـووتردا خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کان دژ به سیاسه‌ته‌کانی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق درێژه‌ی هه‌یه و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی پارێزگا سـووننهکانیش له‌م هه‌ینیـیه‌دا به دروشـمی سه‌رکه‌وتنی ئیمام ئه‌عزه‌م ڕژانه گۆڕه‌پانی خۆپـیشـاندان له پارێزگاکانی ئه‌نبار و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و که‌رکوک.
له به‌غدای پایته‌ختیش بۆ نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای لیژنه میلـلـیهکانی خۆپـیشـانده‌ران، داوا له سـووننه‌کانی دانیشـتووی شـاری به‌غدا کرا ڕوو له ناوچه‌ی ئهعزهمیـیهی به زۆرینه سـووننه بکه‌ن له مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نوعماندا کۆبـبنه‌وه.
هاوکات هه‌ر له‌و مزگهوتهشـدا ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی لیسـتی عێراقیـیه ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوون.
خۆپـیشـاندانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پاش ئه‌و دورشمه بوو که له هه‌ینی ڕابردوودا به دوا هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ حکومه‌ت خۆپـیشـاندانه‌کان به‌ڕێوه‌چوون و به‌ڵێنیان دا ئه‌گه‌ر مالیکی سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێسـتی توندیان ده‌بێت و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن و هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تیش داده‌خه‌ن و هیچ باوهڕێـکیشـیان به حکومه‌ت نامێنێت بۆ جێـبه‌جێـکردنی داواکاریـیه‌کانیان.