له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌نالی دووی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل‌دا، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گوتی نزیکه‌ی ساڵێکی پێده‌چێت ئێران بۆمبی ناو‌کی دروست بکات مارک فیتزپه‌ترێک شاره‌زای بڵاونه‌بونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیک(بنکه له له‌نده‌ن) ده‌ڵێت کۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌م کاته‌ی سه‌رۆک ئۆباما باسی کردووه.
سه‌باره‌ت به وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ریکا ڕێبازی دیارکراو یاخود هێڵی سووری بۆ ئێران دیارکردووه. فیتزپه‌ترێک ده‌ڵێت،" به ڕای من ئه‌و هێڵه سووره زۆر به ڕوون‌و ئاشکرایی ساڵی پار ڕاگه‌یه‌ندرا له لایه‌ن سه‌رۆک و له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری(ئه‌و ده‌م) لییۆن پانێتا. ئه‌مه‌ریکا قبوڵ ناکات ئێران چه‌کی ناو‌کی وه‌ده‌ست بهێنێت، جابۆیه مه‌سه‌له‌که تواناکان نیهبهڵکو وه‌ده‌ست هێنانهکهیهتی."
به پێی کۆمه‌ڵگای زانیاری، ئێران هێشتاش بڕیاری نه‌داوه له‌سه‌ر سازکردنی چه‌کی ناو‌کی، باشه بۆچی؟ فیتزپه‌ترێک له وڵامدا ده‌ڵێت،" زۆر ئاشکرایه، ڕێبه‌رانی ئێران ده‌زانن ئه‌گه‌ر بێت‌و چه‌کی ناو‌کی ساز بکه‌ن ئه‌مه بانگهێشتی هێرشێک ده‌که‌ن نه‌ک هه‌ر له لایه‌ن ئیسرائیل به‌ڵکو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاش و ئه‌و هێرشه ماڵوێرانکار ده‌بێت."