ده‌ساڵ پاش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی عێراق به‌ڵام هه‌روادێت و ئه‌م کێشانه ئاڵۆزتر و قوڵ تر ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت تروسکاییه‌ک له‌وسه‌ری تونێله‌که‌دا بێته ئاراوه.
ئه‌م ئاڵۆزبوون و قوڵبونه‌وه زیاترانه کوردیشی گرتۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک پاش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2013ی عێراق وهزیرکان و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری حکومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مانی وڵاته‌که گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی عێراق و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کشانه‌وه له حکومه‌تی عێراق.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ لایه‌نی کوردی و به تایبه‌تیش هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی عێراقدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێک له داوا سه‌ره‌کیه‌کانی کورد له‌وانه به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێنه‌کراون، بۆ کورد بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌دا؟
له‌م ڕه‌وشه‌دا ئایا لایه‌نی کورد چه‌ندێک که‌مته‌رخه‌م بووه؟ هۆکاری ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه چین؟ بۆ پێشتر به ده‌نگ خواسته‌کانی شه‌قامی کوردیه‌وه نه‌چوون؟
جارێکی تریش ئا له‌م ڕه‌وشه‌دا ئایا لایه‌نی کوردی هاودهنگانه به ته‌واوی به په‌یماننامه‌کانی پێشتریدا ده‌چێته‌وه به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵک و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ڕۆژدا بگونجێت؟
ده‌ساڵ پاش ئازادکردنی عێراق چ شتێک ده‌بێت به فریادڕه‌س له‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا؟ یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت عێراقیه‌کان دان بنێن به‌وه‌ی چیی دی ده‌رفه‌تێک بۆ پێکه‌وه ژیانی ناچاری نه‌ماوه؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م به‌رنامه‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: