ئه‌مڕۆ هه‌ینی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیارێـکیان دواخست که له لایه‌ن به‌ریتانیا و فهڕهنسـاوه پـێشـنیازکرابوو بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ شـۆڕشـگێڕانی سوریا له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت، له ده‌مێـکدا 2 سـاڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا تێپه‌ڕده‌بێت.
له پاش وتووێژه‌کانی برۆکسل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپایی هێرمه‌ن ڤان ڕۆمپی ڕایگه‌یاند ڕابه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا تاووتوێی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی یه‌کێتیـیه‌که‌یان کرد له ڕووی ڕێگه‌دان به دابینکردنی چه‌ک بۆ شۆڕشگێڕان، به‌ڵام ناوبراو گوتیشی ڕابه‌رانی ئه‌وروپایی ڕێـکه‌وتوون که هه‌فته‌ی ئاینده له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دبلندا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان سه‌رله‌نوێ وتووێژ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته سـازبدهنهوه.
له ئێسـتادا گه‌مارۆکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا دابینکردنی چه‌ک بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌کات، به‌ڵام مانگی پـێـنجی ئاینده ئه‌م گه‌مارۆیه کۆتایی‌پـێدێت و چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه که ڕه‌نگه دابینکردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان له ئاسـتی قه‌یرانن و خوێنڕشـتنی ناو ئه‌و وڵاته زیادبکات.
پـێشـووتر فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا ئاماده‌یـیان نیشـاندابوو بۆ پـڕچه‌کـکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێـکهوتنیش له نێوان وڵاتاندا له‌م باره‌یه‌وه ڕووی نه‌دا.