وڵاتانی موسڵمان و ڕۆژئاواییش توانیویانه زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه قوڵانه‌ی له نێوانیاندا هه‌بووه بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر بڕێارێکی مێژوویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانانی یاسای تایبه‌ت به مه‌به‌ستی به‌گژدا چونه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر ژنان و کچان.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی موسڵمان و هه‌روه‌ها ڤاتیکانیش تێبینیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی کۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری خانمان به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی ڕێگه‌یان له په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که نه‌گرت له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک.
له ده‌مێکدا ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمیسیۆن مه‌رج نییه جێبه‌جێبکرێت ، به‌ڵام دیپلۆمات و چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره هێنده سه‌نگیی جیهانیانه‌ی هه‌یه تا ببێته مایه‌ی فشار بۆسه‌ر وڵاتان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ژیان و گوزه‌رانی ژنان و کچان.
به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه نوێیه داوا له وڵاتان کراوه به توندی ئیدانه‌ی هه‌موو شێوازه‌کانی توندووتیژی بکرێت بۆسه‌ر خانمان.
ڕوسیا و ڤاتیکان و ئێران و ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری ئیسلامی ئاماژهکردنهکانیان ڕه‌ت کردۆته‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی مافه‌کان.
ئیخوانولموسلیمینه‌کانی وڵاتی میسر ئاگاهییان داوه ئه‌و پێشنیازانه ده‌بنه مایه‌ی سوکایه‌تیه‌کی ته‌واو به کۆمه‌ڵگا.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له راگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان پێشێلکاریه‌کی قێزه‌ونی مافه‌کانی مرۆڤه.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت هه‌موو خانمان مافی جیهانی خۆیان هه‌یه که نابێت ڕووبه‌ڕووی هیچ جۆرێکی توندوتیژی ببنه‌وه و ئه‌و خه‌ونانه‌ی هه‌یانه بۆ ئاینده‌یان بێنه دی.