ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی سوریا به‌کارهێنانی بۆمبی هێشویی له ناوچه‌کانی دانیشتواندا به‌رفراون کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی زۆربوونی زیانی سیڤیڵی له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌م جۆره بۆمبه له ده‌می هه‌ڵدانیدا ده‌بێته چه‌ندان بۆمب و مه‌رجیش نییه هه‌ر هه‌موویان له‌یه‌ک کاتدا و ده‌سبه‌جێ بته‌قنه‌وه.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 119 شوێنیان ده‌ستنیشانکردووه که ئه‌م بۆمبانه‌یان تیدا به‌کارهێنراوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاپۆرته‌که‌یدا ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نێۆیۆرک ده‌ڵێت ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا یازده که‌سی سیڤیڵ که پێنجیان منداڵ و دووانیشیان ژن بوون کوژراون.
له لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی بڕیاردانیان بۆ چه‌ک دابینکردن بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا دواخست که له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه هه‌وڵی بۆ ده‌درا.
فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی ئاماده‌یه بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا تا چه‌ک بدرێت به سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی تریشدا نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتنێک.
ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا جارێکی تریش له هه‌فته‌ی داهاتوودا دۆسێی چه‌ک دابینکردن بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا تاووتوێ ده‌که‌نه‌وه.