کۆریای باکور دوو موشه‌کی کورت هاوێژی ته‌قاندووه به ئاڕاسته‌ی ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵات. پێده‌چێت ئه‌م تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ به‌رده‌وامی مه‌شق و ڕاهێنانی ئاسایی له‌شکریی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور، وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی کۆریای باشور ئه‌مڕۆ شه‌ممه باسی کردووه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته له‌شکریه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت ئه‌و زانیاریانه‌ی داوه.
وه ده‌شڵێت کۆریای باکور له میانه‌ی مانۆڕه له‌شکریه‌که‌ی خۆیدا دوو موشه‌کی( که‌ی ئێن دوو) ی تاقیکردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاربه‌ده‌سته له‌شکریه ناڵێت که‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه کراوه و هیچ زانیاریه‌کی زیاتریشی نه‌دا.
کۆریای باکور به‌رده‌وام تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی کورت هاوێژ ده‌کات وه‌ک هه‌وڵێک بۆ په‌ره‌پێدانی عه‌مماری چه‌کی خۆی به‌ڵام ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌یان له ده‌مێکدایه هه‌روادێ و پشێویه‌کان زیاد ده‌که‌ن. پێۆنگ یانگ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ناو‌کی کردووه بۆسه‌ر سیۆڵ و بۆسه‌ر واشنتۆنیش، به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی له‌شکره‌کانی کۆریای باشور و ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش به هۆی ئه‌و سزا نوێیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌پاندویه‌تیه سه‌ر کۆریای باکور به‌هۆی سێهه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی پیۆنگ یانگه‌وه.