پاپا فرانسیس له وتاری بۆ کۆمه‌ڵیک ڕۆژنامه‌وان که له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردو ڕوماڵی ده‌نگوباسه‌کان له په‌یوه‌ندی به ڤاتیکانیان کردبو باسی ئه‌و جۆره کڵێسایه‌ی بۆکردن که ده‌خوازێت به‌ڕێوه‌ی ببات. ئه‌ل په‌سنی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌ینێت که پاپا چووه هۆڵێکی گه‌وره‌وه و بهچهپڵهیهکی گه‌رم له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی میدیاکانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا، له‌سه‌ر کورسیه‌کی گه‌وره‌ی سپی دانیشت و ووته‌یه‌کی فه‌رمی ده‌رباره‌ی گرنگی میدیا دا ، داوای له ڕۆژنامه‌وان کرد زیاتر به‌کلیسا ئاشنابن ، به ڕووه باشه‌کانی و خراپه‌کانیشی.
ئه‌و ویستی به‌شێک لهونهێنیهی بۆته هۆی هه‌ڵبژاردنی له‌ڕۆژی 4شه‌مه‌دا بدرکێنێت پاپا ده‌ڵێت: ڕێگه‌م پێبه‌ن چیرۆکێکتان بۆ باسکه‌م، ویستی ڕۆنکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی ناوی فرا‌نسیسی هه‌ڵبژاردوه، ووتی ئه‌و هه‌ژاره‌کانی له‌یاد ناچیت ئه‌مه‌ش وای له پاپا کردوه بیر لهئهسیسی فره‌نسیسی پیرۆز بکاته‌وه، پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی هه‌ژاران، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی هه‌ڵبژرادوه.
پاپا فره‌نسیس ووتیشی فرنسیسی پیرۆز کلێسایه‌کی هه‌ژاری ده‌ویست ، منیش ئه‌وه‌م ده‌وێت.
که‌سێک له‌ئاماده‌بوان نوسه‌ریکی تایبه‌ت به‌که‌نیسه قه‌شه‌ی هۆڵه‌ندی (رۆدریک ڤۆین هۆنگین) بوو ، ده‌ڵێت: له‌وباوه‌ڕه‌دام مه‌به‌ستی پاپا هه‌ژاری له‌ڕووی مادییه‌وه نیه ، به‌لکو هه‌ژاره‌یه له‌ڕووی هه‌ڵوێسته‌وه وه‌ک هه‌ژاره‌کان.
قه‌شه رۆدریک که بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ قه‌شه‌یه ووتیشی که‌نیسه‌ی کاثۆلیکی له نه‌وازش زیاتری ده‌وێت. په‌یوه‌ندیه‌کی نوێی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران ده‌وێت و ناخێکی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه ڕیکخراوهیهکان، به‌تایبه‌تی شه‌رمه‌زاری ده‌ستدرێژی سێکسی.
پاپا فره‌نسیس هیچ لێدوانێکی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر شه‌رمه‌زاریه‌کانی که‌نیسه نه‌بوو، به‌ڵام زۆر له‌باوه‌ڕداران به‌هیوان ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه.