هه‌موو ساڵیک له‌م ڕۆژه‌دا یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه، یادێک که له ویژدانی هه‌موواندا ئاماده‌ییه‌کی به‌سوێی هه‌یه.
گه‌لێک گرنگه ڕۆژی شازده‌ی سێ نه‌بێته ته‌نها ڕۆژێک بۆ یادکردنه‌وه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ببێته ڕۆژێک بۆ ده‌ستپێکی کارکردن له پڕۆژه گه‌وره و گرانه‌کاندا که بتوانرێت له ڕێیه‌وه شکۆمهندیهکان به تاکی کورد بسپێردرێت.
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه بهێنرێته ئاراوه، به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و پۆژهیه ببنه پره‌نسیپه‌کانی گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی دوێنێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی سبه‌ی و ڕێگه گرتن له‌وه‌ی هه‌ر به ته‌نها خۆی سیا چه‌مانه بۆ خۆی بچڕێت.
بۆیه پێویسته له پاش 25 ساڵ له کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک زۆرێک له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و لێکۆڵهرهوهش ده‌ڵێن چیی دی هه‌ڵه‌بجه پێویستی به پیاهه‌ڵدان و باسکردنی مێژووه‌که‌ی نییه، به‌ڵکو پێویستی به‌وه‌یه ژیانی پێ ببه‌خشرێته‌وه، ژیانێکی هه‌ڵه‌بجه‌ییانه، ژیانێک بێ ئۆقره‌یی برینه‌کان ئارام بکاته‌وه و بیسه‌لمێنێت هه‌ڵه‌بجه هه‌ر خۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ستاندارد
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی، جێگری نه‌قیبی ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: