کۆمه‌ڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند که 12 که‌س خۆیان کاندید کردووه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاتی بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ئه‌ستانبوڵ، تورکیا، هاوپه‌یمانه‌تی نیشتیمانی سوریا که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات سه‌ره‌ک وه‌زیرێک هه‌ڵبژێردرێت. تائێستا، چه‌ند جارێک ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه وه‌پاش درابو به هۆی ناکۆکی نێوان ئۆپۆزسیۆن.
نوێ ترین هه‌ولی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی 2 ساڵ پاش تێپه‌ڕ بون به سه‌ر شه‌ڕ له سوریادا دێت.
له‌م مێزگرده، خه‌لیل خه‌له‌ف ئه‌ندامی ئه‌ندامی پارتی یه‌کیه‌تی کورد له سوریا و
دکتۆر كه‌مال سیدۆ به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی- رێكخراوی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بۆچونه‌کانیان ده‌خه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به باری سوریا.
مۆعته‌به‌ر شێروانی میوانداری به‌رنامه‌که بو.
به‌ڕێز خه‌لیل خه‌له‌ف ده‌ڵێت هه‌بونی ئه‌و 12 که‌سه بامانای درێژه پێدانی شه‌ڕه و نیشان ده‌دات ناکۆکی زۆریان له ناو داهه‌یه. ئه‌و ده‌شڵێت پێکهێنانی حکومه‌ت به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌یه میلله‌تی سوریا پێ مه‌شغوڵ بکه‌ن.
دکتۆر سیدو ده‌ڵیت تێ ناگات له‌م باره‌دا، مه‌به‌ست له دروستکردنی حکومه‌تێکی کاتی چیه؟ کاتێک کۆنسێپتێک بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بێت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکیش دروست ببێت خوێنڕشتن هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت.