خۆپیشاندانەکانى موسڵ پێى نایە 78 ههمین رۆژ و خۆپیشاندەرانیش داوا لە وەزیرەکانى ترى لیستى عیراقیە و سەرۆکى پەرلەمان و پارێزگارى موسڵ دەکەن هاوشێوەى وهزیری دارایی ڕافع عیساوى و وهزیری کشـتوکاڵ عەزەدین دەولە لە حکومەت بکێشنەوە.
وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ڕووداوەکەى رۆژى هەینى رابردوو کە بە هۆى تەقەى هێزە ئاسایشیەکانەوە کوژراوێک و ژمارەیەک بریندارى لێ کەوتەوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى شارى موسڵ دەڵێن دیارە حکومەت نیازى جێبەجێ کردنى داواکارى خۆپیشاندەرانى نیـیە، بۆیه داوا له سەرجەم وەزیر و کاربەدەستانى حکومهت، ئهوانهی له لیستى عیراقیـیهن، له حکومهت بکێشنەوە و بێنە پاڵ خۆپیشاندەرانەوە.