عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌ڵێت له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد و خزمه‌تکردنی دیموکراسـیـیهت له تورکیادا له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا بانگه‌وازێـکی گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شـاند‌ی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی له ئیمرالی و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په که له نێو شـانده‌که‌دا بوو، بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لێـدوانی دا و گوتی ئۆجه‌لان گوتوویه‌تی پـرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی به‌رده‌وامه و له ڕۆژی 21 ی مانگی سێـدا بانگه‌وازێـکی گرنگ بڵاوده‌کاته‌وه و تیایدا باس له هه‌روو لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی ده‌کات بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها گوتویه‌تی " بۆ ئه‌وه‌ی کشـانه‌وه هێزه‌کان به خێرایی ئه‌نجام بدرێت و ئاشـتی به‌رقه‌راربێت، خوازیاره په‌رله‌مانی تورکیا وابه‌سته‌یـیه مێژویـیهکهی خۆی به هه‌مان خێرایی جێبه‌جێ بکات.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.