رێکخراوه‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان له نیویورک CPJ به بۆنه‌ێ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر هێڕشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا باس له کوژرانی 150 ڕۆژنامه‌وان ده‌کات.
ناوچه‌کانی شهر شوێنی مه‌ترسیدان و ژیانی هه‌ر که‌سێک له‌و ناوچانه‌دا له مه‌ترسیدایه وبه بهراوودکردنی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا له شه‌ڕی عێراق ڕۆژنامه‌وانێکی زۆرتر کوژراوون تاکو وڵاتانی تر. له کاتێکدا له شه‌ڕی ڤێتنام له نێوان ساڵانی 1955 -1975 66 ڕۆژنامه‌وان کوژراوون له شه‌ڕی عێراقدا له مانگی مارس ساڵی 2003 وه تا مانگی دیسامبری 2011 به پێ ئاماری CPJ 150 ڕۆژنامه‌وان و 54 کرێکاری میدیا له شه‌ره‌که‌دا کوژراوون.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کاک که‌ماڵ ره‌ئوف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " به‌شێک له هۆیهکهێ ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌وان هه‌ر نابێت وه ناکرێته ئامانج له لایه‌ن یه‌ک لایه‌نه‌وه به پێ ئه‌و کهڵتورهی که که‌مترین بڕوایان به ئازادی ڕاده‌ڕبرین هه‌یه که تاکو ئێستا له عێراق نه‌مانتوانیوه بوونی ده‌زگای ئه‌هلی ، بوونی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیاکاران وه‌کو ته‌ره‌فێکی بێ لایه‌ن سه‌ێر که‌ێن وه ئه‌و مافه‌یان بدهێنی که ئاگاداری رووداوه‌کان بن وه ئه‌و مافه‌یان پێ بدرێ که ڕوماڵی رووداوه‌کان بکه‌ن بۆیه له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه ئه‌کرێنه ئامانج ".