سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانیدا بۆ ئیسرائیل له‌وه‌تای بووه‌ته سه‌رۆک، ڕایگه‌یاند که‌وا هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌میشه‌یییه و هه‌تا سه‌ر ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمی پـێشـوازیلێکردنی له فڕۆکه‌خانه‌ی بن گوریۆن له ته‌ل ئه‌ڤیڤ گوتی بۆیه ئیسرائیلی کردووه‌ته یه‌که‌م وڵات سه‌ردانی بکات له‌وه‌تای گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی گرتووه‌ته‌ده‌ست، تاوه‌کو دووپاتی بکات ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه پـتهوهی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه هه‌رگیز که‌لێنی تێناکه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ بۆ گه‌لی ئیسرائیل و دراوسێـکانی قسه بکات له باره‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌یه‌تی به‌وه‌ی ده‌بێت ئاشـتی له خاکی پـیرۆزدا به‌رقه‌راربێت.
هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو و سه‌رۆکی ئیسرائیل شه‌معون پـێریز له فڕۆکه‌خانه پـێـکه‌وه پـێشوازیـیان له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کرد.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهو لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رۆک ئۆبامای کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گوتبوی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌خۆی به‌رگری له‌خۆی بکات له ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کدا.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌معون پـێرێز له ئۆرشه‌لیم کۆبووه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌وه گوتی ئه‌و سوودی له تێڕوانیـنهکانی سه‌رۆک پـێرێز وه‌رگرتووه له باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نائارامیـیه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب و مه‌ترسیـیه‌کانی له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.