ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه په‌یامه ئاشـتیـیه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له شـاری ئامه‌د به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س خوێندرایه‌وه.
په‌یامه‌که به زمانی کوردی له لایه‌ن په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (بهدپه) پـێشـکهشکرا و به زمانی تورکیش له لایه‌ن سڕڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ر به هه‌مان پارت خوێندرایه‌وه.
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئیدی قۆناغی خه‌باتی چه‌کداری کۆتاییهات و ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی کورد به ڕێگه‌ی سیاسه‌تی و به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه چاره‌سه‌ربکرێت. گوتیشی پـێویسته هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له تورکیا بکشێنه‌وه تاوه‌کو پـرۆسه‌ی ئاشـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێت.
ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌مه خۆبهدهسـتدان نیـیه، به‌ڵـکو هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغێـکی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا و هه‌روه‌ها زیاتر دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا، چونکه سه‌رده‌م سه‌رده‌می سیاسه‌ت و کۆمار و یه‌کێتی دیموکراتیـیه.
ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکه دیموکراسی و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی پشـتگیری خۆیان بۆ په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان ده‌ربڕی.
خه‌جیجان فارقین ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه بۆ بینینی به گه‌وره‌یی کلیکی ئێره بکه.