سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گه‌نجانی ئیسرائیلی دڵنیاکرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌نها نین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل‌دا هه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بۆی ڕوونکردنه‌وه که هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا تاکه ڕێگه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئارامی ڕاسته‌قینه.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به تێروته‌سه‌لی قسه‌ی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئۆرشه‌لیم کرد له باره‌ی تامه‌زرۆی له مێژینه‌ی گه‌لی ئیسرائیل بۆ ئازادی له‌سه‌ر خاکه‌که‌یان و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ها هاوبهشـانهی له نێوان ئه‌مه‌ریکایی و ئیسرائیلیـیه‌کاندا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و وه‌ک دۆستێـک به توندی به ئایندهی ئیسرائیله‌وه وابه‌سـته‌یه و بڕوای وایه ئیسرائیلیـیه‌کان ته‌نها به قایل‌بوون به ده‌وڵه‌تێـکی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌سـتین ده‌توانن وڵاته‌که‌یان و دیموکراتیـیه‌ت بـپارێزن.
گوتیشی ڕێبه‌رانی ئیسرائیل ده‌بێت بزانن که به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دروسـتکردنی نیشته‌جێـیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و خاکانه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به هی خۆیانی داده‌نێن، ئاکامی پـێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی ئیسرائیل هاوبه‌شێـکی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فهڵهسـتینیـیهکانه.