وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆشـحاڵی خۆی به په‌یامه ئاشـتیـیانهکهی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌ربڕی و هیوا ده‌خوازێت پـرۆسه‌ی ئاشـتی به ئه‌نجام بگات و بـبێته مایه‌ی باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو خه‌ڵـکی تورکیا.
ڤکتۆریا نۆلاند گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی به هه‌نگاوێـکی ئه‌رێنیـیانه داده‌نێت به ئاڕاسته‌ی کۆتاییهێنان به زیاتر له 30 سـاڵ له توندوتیژی تراژیدیانه له تورکیا، ئه‌وه‌ی ژیان و ئایندهی له خه‌ڵـکێـکی زۆر سه‌ندووه.
پاشـان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئێمه لای خۆمانه‌وه ده‌ستخۆشی له حکومه‌تی تورکیا و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه بوێرانه‌ی ده‌یده‌ن له پـێناو گه‌یشـتن به چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه که بـبێته مایه‌ی به‌ره‌و پـێشـبردنی دیموکراتیـیه‌ت له تورکیا و گهشهپـێکردنی ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو خه‌ڵـکی تورکیا.
له کۆتایـیدا گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتیوانیکردنی خه‌ڵـکی تورکیا له‌م هه‌وڵه‌ی ده‌یدات بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـکی کۆتایی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ی ئاینده‌یه‌کی پـرشـنگداردا.