به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڵێنی دا به پاککردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌و توندڕه‌وانه‌ی که تۆمه‌تباریکردن به سـازدانی هێرشی خۆکوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێـکی دێرینی دیمه‌شق که بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 49 که‌س.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی سوریاوه بڵاوکرایه‌وه، به‌شـار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه که‌وا خوێنی کوژراوانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی دوێنێ به فیڕۆ ناڕۆن و به‌ڵێنیشی دا توندڕه‌وان و هێزه‌کانی تاریک وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌ناوبه‌رێت.
له نێو کۆژراواندا مه‌لای لایه‌نگری له مێژی حکومه‌ت محه‌مه‌د ئه‌لبوتی تێدابوو، که ڕهخنهگرێـکی توندی شۆڕشـگێڕانی سوریا بوو، ئه‌وانه‌ی له پـێناو ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن.
شایه‌نی باسه هه‌ر خێرا پاش ڕووداوه‌که چه‌ند لایه‌نێـکی ئۆپـۆزسیۆن نکوڵیـیان له به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌که کرد که یه‌که‌م هێرشی خۆکوژی بوو له دژی مزگه‌وتێـک ئه‌نجامبدرێت له میانه‌ی دوو سـاڵ له شه‌ڕ و ناکۆکی ناو وڵاته‌که‌دا.
به درێژایی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ئه‌و جۆره ڕووداوانه‌ی به‌کارهێنابوو بۆ پـێناسه‌کردنی سه‌رهه‌ڵـداوان به توندڕه‌و و تێرۆرسـت، هه‌رچه‌نده ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئۆباڵی ئه‌و هێرشـانه‌ی خستووه‌ته ئه‌سـتۆی حکومه‌ت خۆیه‌وه، به‌ڵام له ڕابردوودا کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌ندێـک له‌و هێرشـانهیان له دژی لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د ئه‌نجامدابوو.