عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا که ڕۆژی نه‌ورۆز بڵاوکرایه‌وه داوای کۆتاییهێنانی کرد به شه‌ڕ و خوێن ڕشتن له تورکیادا.
سه‌رۆکی په‌که‌که ده‌ڵێت پێویسته چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن و هه‌روه‌هاش پێویسته کێشه‌کان به ئاشتی و له‌ڕێی خه‌باتی سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام ئاگاهیش ده‌دات به‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه نوێیه و ئه‌م ڕوانینه سیاسیه کۆتایی نییه، به‌ڵکو به سه‌ره‌تایه‌کی نوێ و جیاواز له پێشوو ناودێری ده‌کات.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌م په‌یامه به ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤانه ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر په‌که‌که ئه‌و داوایانه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یان به‌جێبگه‌یه‌نن ئه‌وا ئانکه‌ره‌ش له‌لای خۆیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کان ڕاده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌وانی تورک ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێیه و قۆناغێکیشه ئۆجه‌لان ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌ڕێز چه‌ڤیک له‌و بڕوایه‌دایه ژینگه‌یه‌کی زۆر ئه‌رێنی له تورکیادا هاتۆته ئاراوه بۆ قۆناغێکی نوێ و وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه‌دا به‌رپرسانه کار بکه‌ن و په‌ره‌شی پێبده‌ن و ده‌شڵێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش له به‌ها و گرنگیی ئه‌م قۆناغه ده‌زانن، که تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی سیاسیشی له نێوان هه‌ردوولادا هێناوه‌ته ئاراوه بۆ خواستێکی ڕژدی سیاسیانه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه له مێژینه‌یه‌ی کورد له تورکیادا.
له‌وتای له ساڵی 1984 ه‌وه که په‌که‌که ده‌ستی به خه‌باتی چه‌کداری کردووه نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س له هه‌ردوو لا کوژراون.
به‌ر له په‌یامه‌که‌ی نه‌ورۆزی ئۆجه‌لان، په‌که‌که له قه‌ندیل ژماره‌یه‌ک له دیله‌کانی تورکیای ئازادکرد وه‌ک نیشاندانی نیازپاکی به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا و نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
له په‌یامه‌که‌یدا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوای له په‌که‌که کرد چه‌ک دابنێت و ئه‌وانه‌ش که له‌ناو تورکیادان بکشێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی تورکیا.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت ئه‌وه ههنگاوێکی زۆر گرنگه که ئه‌و کشانه‌وه‌یه به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌جێبگه‌یه‌ندرێت، ئه‌وجا هه‌نگاوی زیاتریش له‌لایه‌ن ئانکه‌ره‌وه ده‌بینرێت.
متمانه وه‌ک زۆرێک له چاودێران جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه گرنگه له‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه‌دا له تورکیادا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و پردی متمانه‌یه هه‌روا کارێکی سانا نییه له پاش نزیکه‌ی 30 ساڵی خوێنڕشتنی نێوان هه‌ردوولا.
ڕۆژنامه‌وان چه‌ڤیک ده‌ڵێت متمانه کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌ره‌وپێشچوونه و وه‌ک چۆن په‌که‌که و لایه‌نگرانی مافیان هه‌یه به وردی سه‌یری متمانه‌کان بکه‌ن ئاوه‌هاش ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌خوازێت متمانه‌ی بدرێتێ، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌رهیچ نه‌بێت له ئێستادا هیچ لایه‌کی ئه‌م کێشه‌یه متمانه‌ی ته‌واویان له‌لا نییه، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی خواست باشی هه‌ردوو لا ده‌ستی پێکردووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئاشتییان ده‌وێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی تورک ئێلنور چه‌ڤیک، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: